فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەی دڵ

ئەی دڵ

خاڵەی مەلا/ شاعیر/  ھەولێر

ئەی دڵ هەتا کـــەی بێ ناو نیشانی
لەم کاتەی پیریـو ســەرەتای جوانی

کەس نەبـوە بەزەی بە حــاڵی زارت
هەر تـــۆ لە بـــۆ یار بویــە قــوربانی

ڕۆژێ ســـوتـان و ڕۆژێ پــڕ ئــاهــی
ڕۆژێ بەرکــەوتـــەی تیرو کـــەوانی

ڕۆژێ پـــڕ سسـتی ڕۆژێ عــەمباری
سەرڕێژی لەئێش سۆنگەی غەمانی

ڕۆژێ پـــڕ ســوێی بـــۆ دیــداری یار
ڕۆژێ لـــە تــاو یــار بــــەبێ تـەکانی

ڕۆژێ ناســـۆریـــت کــردوە بەماڵت
ڕۆژێ غــەم لــەغــەم دەڕژێتـە بانی

ڕۆژێ بـــەعیــشـــوە فـریــــو دراوی
ڕۆژێ بـــۆ خــەنــدێک پڕ لـــەزریـانی

ڕۆژێ تیلەی چاودەتکێشتە هەڵـدێر
ڕۆژێ ڕەنجـــە ڕۆی گشت ڕێگاکانی

کەی عەقڵدەکەی بەپێشڕەوی خۆت
ڕێگـــا هــەڵـــەتـــەی ناو بەردە ڵانی

گـــەر واز نـــەهێــنی لـە وازی وازی
سـەر دەنێـــیتـــەوە بەبـــێ ئیــمانی

هێندە دونیات گرت بۆڕێی قیامەت
گـــوناهـــت بۆتــە مـۆتـەکـەی شانی

نـــەیارت بـــۆبـــو.. نـــە قـیامـەتیش
بەخـــۆ بکـــەوە لـــەو دونیـای فـانی

توێشـــو خڕکەوە خــورجێـنت پـڕکە
ماڵ وێـــران دەبـی بەخــۆت نـەزانی

دڵ مــەبەستەوە بەدونیای هیچکات
لــە تاعـــەت دابـــە شـــەوتا بــەیانی

تــۆزێ بۆ گــۆڕیش خوا پەرەسـتی کە
دەنا لــە عــەشرا عـەسـیـر مــەیدانی

خـوایــە بۆ خاتری اســماء الحسـنات
نـــەبیـــنە هـــاوەڵ لــە بـۆ شــەیتانی

یار بەجـــێت دێڵــێ کەست کەس نـیە
بەو هـەمــوو ســۆزەت هێندە نەزانی