فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گۆشەگیر

گۆشەگیر

 

شەھێن تەھا/ شاعیر/ ھەولێر

 

هیوا کە پەرت بوو
بەمشت کۆ ناکرێتەوە
هاوڕێمیت تا ئەو شوێنەی
متمانەحەکەمه
هیچ ماڵێک وەکو ماڵی چاوەڕوانی
دەرگای لەسەر پشت نییە
کەدایخست نایکاتەوە
ئەو دەمانەی چۆلەکە
بە ڕەو دەهاتنە
حەوشەکەت
تۆمیوان دۆست نەبوویت
نیشتمان واتای زۆرن
لێ تۆ هەر جێی خانوویەکت
تێدا دەبینی
دیواری حەوشەکەت
تەنهاجێی ئینجانەوچرا نییە
دەکرێ جێی وردە نانیش بێت بۆ باڵندە
نەسیم دەڵێت
ئاشنای نیم
خۆ ئەو هەر پەنجەرەش ناکاتەوە