كۆڕه‌وی ته‌نیایی
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
له تیشكا خۆم بزر ده‌كه‌م
له كه‌ناری ئه‌ستێره‌یه‌كا
ده‌چمه تابلۆی تاریكییه‌وه
شه‌وه‌زه‌نگ ده‌مداته ده‌ستی بێده‌نگی
په‌لكێشم ده‌كات بۆ خۆزگه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی
رامووسان له چرپه‌ی خۆر ده‌چنن
كانیه‌ك ماچ ده‌كه‌ن
لێویان له ده‌روونی ته‌رم ده‌كه‌وێ
ئه‌م هه‌واره ره‌جم كراوه
چاوگی ئه‌نفال‌و ژه‌هرو خۆینه
بۆیه گه‌واڵه‌یه‌ك به سه‌رما بگرمێنێ
ده‌روونم بریسكه ده‌دات
گلێنه‌م ده‌بێته قه‌زوانی سووتاو
به بێده‌نگی له ته‌نیایی ئاسمان ,
ژاكانی خاك ,
به‌ربوونه‌وه‌ی روحی ئه‌ستێره‌كان
زریانێك ده‌كه‌مه كه‌پر ,
باڕه‌شێك ناسنامه‌م لوول ده‌دات
سه‌رابێك په‌نجه‌كانم ده‌كا به گژی ده‌ستما
سه‌به‌ته‌یه‌ك له هێشووه وشه
له سینه‌مدا ده‌ته‌قنه‌وه
ئه‌ی شنه‌ی ئارام‌و خواوه‌ندی جوودایی
له نێو سه‌مفۆنیای بێده‌نگیا
به پاكی ئاشنام بكه
گڤه‌ی ئه‌م ده‌نگه له هه‌ناوما شیكه‌ره‌وه
چیتر مه‌مده‌ره ده‌ستی قه‌ده‌ری ئاوه‌وه
له ژوانگه‌ی خنكانێكا به مردن بسمیلم بكه
من له گوناه هه‌ڵكێشراوم
له به‌رائه‌ت ده‌سرازه‌یان بۆ چنیوم
تازه له‌سه‌دا تێناگه‌م
ماڵه‌كه‌م له گۆڕی غه‌ریبان كپتره
له كوێ له‌م سه‌فه‌ری عه‌شقه
به گرمه‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌ور ,
ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك رادێم
به حه‌وت ئاسمانه‌وه , له شیله‌ی حه‌زێكا دانامركێم
بۆ به‌م سووتانه‌م له خۆرم نزیك ده‌كه‌یته‌وه
له به‌رامه‌ی گڵ‌و باران دامده‌بڕێنی
ئه‌م عومره‌م له خه‌ڵوه‌تی ده‌روێشان درێژتره
ئیتر بۆ ده‌فی دڵم ئه‌ده‌یت به شانی رووباردا
به‌رامبه‌ر زریان‌و ره‌هێڵه یه‌قینم پێده‌دوڕێنی
من دڵنیام , ئه‌م هه‌وره پاڵتۆی گژو گیایه
چیاش برسێتی به كوڵمی ئاونگێك ده‌سپێرێ
دیرۆكی ئێمه‌ی نوسیوه‌ته‌وه
له باده‌ی شه‌ودا ده‌نگه‌كان به گوێمانا ده‌دات
بۆیه له خۆم بێزار بم , ترس ده‌بێته زایه‌ڵه ,
كۆڕه‌وی ته‌نیایی به ده‌روونمدا ده‌گوزه‌رێنێ
په‌لكه‌زێڕینه روومه‌تم ده‌كاته په‌راوێزی تابلۆكان
پاشماوه‌ی ده‌نگه‌كان ئاوێته‌ی روحم ده‌بن