بۆ شێركۆ بێكه‌س …!!!!
خالید شەیدا/ شاعیر/ ئەڵمانیا
شێركۆ گیان
خه‌فه‌ت مه‌خۆ
نیشتمانی بێ تۆ
وجاخكوێر نییه
له هه‌ر گوند و لادێیه‌ك و
شار و شارۆچكه‌یه‌ك
شێركۆیه‌ك هه‌یه
نیشتمانی وه‌ك چاوی خۆ
له دوژمنه‌كه‌ی ده‌پارێزی
خه‌فه‌ت مه‌خۆ
تۆ نه‌مردووی
تۆ هه‌ر زیندووی
وه‌ك رووح له جه‌سته‌ی
هه‌ریه‌كه‌مانه ده‌ژی
ئه‌وه نیه باخچه‌كانت
پڕ كردیه له گوله شیعر
دارستانت پڕ كردیه
له چرۆی شیعر
شاخه‌كانت پڕ كردوە له شۆرشگێر
هه‌میشه ئاماده‌نه ببنه
چقلی چاوی داگیركه‌ران
هه‌مووی پێكران
درشت و ورد