تێپه‌ڕینی ساڵێك له ته‌مه‌ن
ئەرشەد تەحسین/ نووسەر / سلێمانی
تێپه‌ڕینی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن ته‌نها گۆڕانكاری نییه له ژماره‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن، به‌ڵكوو زیادبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن پێویستی به‌هه‌ڵوێسته‌كردنه، پێویستی به‌گۆڕانكاری جه‌وهه‌رییه له ژیانتدا، به‌تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌ندا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ باشی و خراپییه‌كانی خۆت بكه‌یت، تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن ته‌نها خستنه‌سه‌ری ساڵێكی تر نییه بۆ سه‌ر ژماره‌ی ساڵه‌كانی تر، به‌ڵكوو وه‌رگرتنی ئه‌زموونی ساڵێك و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی ژیانته.
گرنگه بزانیت زیادبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن چی پێ به‌خشیویت و چی نوێ فێربوویت، بیركردنه‌وه‌كانت چ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه ره‌فتاره‌كانت ره‌نگدانه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌كانتن و بیركردنه‌وه‌كانیشت هه‌وێنن بۆ گۆڕانكاری، هه‌ربۆیه ناكرێت ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نتدا تێپه‌ڕی بێت و بیركردنه‌وه‌كانت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت بێت و كارێكت نه‌كردبێت كه ژیانت بنه‌خشێنیت.
تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌نت بكه به‌داینه‌مۆی گۆڕانكاری و هه‌وڵدان، هیچ ته‌نێك له‌سه‌ر زه‌ویدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت ئه‌گه‌ر جوڵه‌ی تێدانه‌بێت، گۆڕانكاری كاتێك رووده‌دات كه خۆت رزگار بكه‌یت له‌و كۆت و به‌ندانه‌ی تێیدا چه‌قت به‌ستووه، تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نیش به‌بێ گۆڕانكاری وه‌ك خولانه‌وه وایه له‌ناو بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا، یان وه‌ك پاپۆڕێكی بێ كاپتنه له‌ده‌ریای پان و به‌رینی ژیاندا، بێگومان پاپۆڕی بێ كاپتنیش دیارنییه بۆ كوێ ده‌چێت و له‌كام كه‌ناردا له‌نگه‌ر ده‌گرێت.
تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن و چوونه ساڵێكی نوێ، به‌واتای به‌رده‌وامی له‌ماراسۆنی ژیان، هه‌ربۆیه تێپه‌ڕبوونی ساڵێكی نوێ بكه به‌هه‌وێنی گۆڕانكاری له‌ڕووی ده‌روونی و كرداریدا، ئه‌گه‌ر ساڵێكی ته‌مه‌نت هیچ گۆڕانكاری نه‌هاتووه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و دیدگا و ئه‌ندێشه‌تدا ئه‌وا بزانه له‌م ساڵه‌ی ته‌مه‌نتدا هیچ خاڵێكی پێویستت نه‌خستووه‌ته سه‌ر پیته‌كانی ژیانت.
تێپه‌ڕبوونی ساڵێك له‌ته‌مه‌ن واتا ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی تێیدا بوویت و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به دۆخێكی نوێی باشتر، مه‌زنه‌كان ئه‌وانه‌ن كه بۆ داهاتوو ده‌ژێن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ داهاتووه، ئه‌وانه‌ن كه رابردوویان گوزه‌شت و سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێی ته‌مه‌ن ده‌كه‌نه ده‌ستپێكێكی نوێ به‌ره‌و گۆڕانكاری و سه‌ركه‌وتن.