مناڵەکان …!!!
خالید شەیدا، شاعیر/ ئەلمانیا
هەستنە سەر پێ
ئیدی وازبێنن لە شیرنی خەو
هێزوگڕوتێن بدەنەخۆ ڕابچڵەکێن
کۆتایی بە شەو بێنن
وەرن کتێبان بخوێنەوە
زانست فێر بن …
بۆ ئەوەی بۆ نیشتمانتان
هەمیشە لە سەر پێ بن
مناڵەکان …
چاوکراوە بن چاو هەڵێنن
کاتی خۆتان بە فیرۆ مەدەن
هەتا بکرێ خۆتان رۆشنبیرکەن
تا دەتوانن تا باش پێ بگەن
تا دەبنە چرایەک و
هەموو نیشتمان رۆناک دەکەن
مناڵەکان …
ژیکەڵەکان
ئومێدمان بە ئێوەیە
پێ ڕابگەن …
شەوەزەنگەکان لە گۆر بنێن
سەرانسەری وڵات ڕۆشن بکەن
ئیدی بەسە واز بێنن
لە یاری ناو کۆڵانان
داتان نادات باش بزانن
بۆ ئەوەی ئێوە تێبگەن
دەبێ هەوڵدەن بخوێنن
فەلسفە و هونەر فێر ببن
تا ببنە کەسێکی لێزان
رێگای ڕۆناکی بگرن
تاریکی شونبزرکەن
نیشتمانتان خۆش بوێ
هەر وەکو سۆمای چاوەکانتان
مناڵەکان …
هەستن رابن
ئێوە نەوەی دوا ڕۆژن
هیچ سل مەکەن
لە خەبات و تێکۆشانتان
هیچ مەوەستن
لەو رێبازەی گرتووتانە
چونکە ئاسۆی هیواتان زۆر نزیکە
وەدەرکەوی پەرش و بڵاوببێتەوە
ئێوە زۆرتان کات بەرێ کرد
زۆری نەماوە بێتەبەر ئامانجی کورد
ئێوەن هیوای دوا ڕۆژی کورد
ناوتان قەت ون نابی لە مێژووی کورد .
١٨/٥/٢٠٢٠