ئه‌وین و مه‌حاڵ
حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر
ده‌زانی زه‌ریا چه‌ن قووڵه!
هێنده‌ی قووڵاییی زه‌ریاکان
خۆشم ده‌وێی
ده‌زانی ئاسمان چه‌ن دووره
هێنده‌ی دووریی
حه‌وته‌مین تەبەقەی ئاسمان
خۆشم ده‌وێی
هێنده‌ی به‌رینیی بیابان
خۆشم ده‌وێی
هێنده‌ی به‌رزاییی چیاکان
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێیت و ئه‌وینم
ئه‌وه‌نده پاکژه ده‌ڵێی
به‌فره به ترۆپکی (کۆ)وه
خۆشم ده‌وێیت و ده‌زانم
چاره‌نووسم
به‌نده به ئه‌وینی تۆوه
خۆشم ده‌وێیت و دڵنیام
هه‌ر چی بکه‌ین
مه‌حاڵه به یه‌کدی بگه‌ین
دڵداریمان
په‌یامێکه ناگاته جێ
چیرۆکێکه
به کاره‌سات کۆتایی دێ
١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٣
(*) ئەم شیعرە پێنج کۆپلەیە، کۆپلەی یەکەمی به کاریگه‌ریی دەستپێکی تێکستی گۆرانیی (شایف البحر)ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره، فه‌یرووز نووسراوه.
شايف البحر شو كبير، كبر البحر بحبك
شايف السما شو بعيدة بعد السما بحبك
(**) ترۆپکی کۆ: لوتکه‌ی چیا.