فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دویتی شیعری

دویتی شیعری

پەری عەبدوڵڵا و ڕووناک ئاڵتون

‎،لەباخەڵی دەسرازەدا
‎ڕاچڵەکیم لەشیرن خه‌و-
‎پژمەی حەت حەتۆکە!

‎ڕووناك ئاڵتوون
—————————
بێ هیوا نیم
‎بێشکەی نەوەکەم ـ
‎لە دارى سێدارەکەی قازی یە!

‎په‌ری عبدالله‌
—————————

‎لەناو لانکە دارینەکە،
‎گریانی بیر بردمەوە-
‎ئیقای ئاوازێکی دایکم!

‎ڕووناك ئاڵتوون
—————————

‎لە سەر ڕوخسارم
‎سپی و سوورو شین ـ
‎ گوڵینگه‌كانی دەسرازە!

‎په‌ری عبدالله‌

—————————

‎مۆتەکەی سەرسنگمی تۆراند,
‎لەنجەولاری مورووی بێشکە ـ
‎خەونێکی نارنجیی!

‎ڕووناك ئاڵتوون

—————————

‎لەسەر کەوەی لانکەکەم,
بەجێماوە-
‎شوێن پەنجەی دایکم!

‎په‌ری عبدالله‌
—————————