لە شیعرەکانی فروخ
وەرگێڕان/ ڕۆژا ناسر کاکەمەد/ نووسەر/ سوید
با هەڵیکردووە لە شەقام
ئەمە سەرەتای وێرانەیەکە
ئەستێرە ئازیزەکان
ئەستێرە موقەبا ئازیزەکان
کاتێک لە ئاسمان درۆکردن فێربوون
ئیتر چۆن ئەکرێت
پەنا ببرێت
بە ئایەتی ڕەسوڵەکانی سەرێکی شکێنراو!
وەکو مردووی هەزاران هەزار ساڵە
بەیەگ دەگەین
ئەو کات خۆریش
بە ئاسەواری جەستەکانمان لە ئێمە دەڕوانن
ساردم من
ساردم من
وەکو بڵێیت هیچ کاتێکی تر گەرمم نابێتەوە!
ئەی یااار
ئەی تاقە یار
مەگەر ئەو شەرابە چەن ساڵ بوو؟
بڕاونە کە لێرە
زەمان چ بەهایەکی هەیە
و ماسی یەکان چۆن گۆشتم دەهارن!…
بۆچی من هەمیشە لە بنی دەریایەک دا ڕادەگری
من سەرمامە و لە گورارەکانی سەدەفێک بێزارم
من سەرمامە و ئەزانم
کە لە تەواوی گەشەی سووری گوڵێکی شەقایقی وەحشی
جگە لە چەند دڵۆپێک خوێن
شتێکی دی بە جێ نامێنێت!..