فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خەیاڵ

خەیاڵ

ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر / نەرویج

 

ئێوارەیەک لە نێو جەرگەی خەیاڵی تۆ
ئۆقرەی بڕا و لە پڕ فڕی
تەیری ڕۆحم!
بە جێی هێشتم، بە دووێی
هەناسە و دیارت!
وێڵ و عەوداڵ و سەرگەردان
گەڕا کێو و دەشت و بیابان!؟
سەری هەڵدا، لە سپیدەی
بەری بەیان!
کز و مەلوول
قرچەی دڵی وەکوو بریان!؟
هۆ ئازیزم!
نە گەیشت پێت
سۆجدە ببات بۆ خاکی پێت!؟
20/ 12/24