گری عەشق ـ ـ ـ
کوتیلە چیرۆک ـ ـ ـ
احمد عارف / نووسەر/ سلێمانی
٢١/١٢/٢٠٢
سەردەمەکان جیاوازن لێرە و لەوێ ، ئەم گەنجێکی خاوێن و خۆ ویستی گەرمیانییەو لە خانەوادەیەکی ھەژارە ، شوێن کاروانی خوێندن کەوتووە و لە ھەمان کاتیشدا شەیدای کوردایەتی و خەبات و پێشمەرگایەتییە ، بەو بێت بە دوو رۆژ خوێندنەکەی تەواو بکات و خۆی بگەیەنێتە سەنگەری بەرگری لە خاک لە نەتەوە ـ ـ
ھێرش ـ ـ « ئەوە بۆ ئەوەندە گۆشەگیری کلپە گیان ، بۆ ھیچ شتێ بەشداریمان ناکەیت ـ ـ ـ ـ »
کلپە ـ ـ براکەم ھەرکەسێک شتێکی لە دل و مێشکدایە و کار و کاردانەوەی خۆی لە سەری ھەیە ـ ـ ـ »
کلپە ھەمیشە قژێکی درێژ و جل و بەرگێکی خاوێنی لەبەردا بوو ـ خۆشەویستی زۆرینەی خوێندکاران بوو بۆ ھەر بۆنەیەک بوایە بە تایبەت بانگھێشتیان دەکرد و رێزی تایبەتی ھەبوو ـ ـ نمە کچێکی ژیکەلە و جوان بوو ھەمیشە چاوی لەسەر کلپە بوو بێ ئەوەی بۆ یەکجاریش بچێتە پێشەوە و خۆی ئاشکرا بکات ـ ـ ئەمە مایەوە و کلپە بێ ئاگایە لە ھەست و سۆزی نمە ـ ـ خۆراگری عەشقێکی گەورەی شاردەوە بەلام نەیکوشت ـ ـ رۆژگار ھات و رۆیی خوێندن تەواو بوو ، کلپە بەرە و گەرمیان و دواتر بەرەو زیندانەکانی دوژمن ، سال ھات و رۆیی کلپە دوای ئازاد بوونی بەرەو شاخ و سەنگەری پێشمەرگایەتی و سالان تێپەری بەلام نمە دەکولێ بۆ عیشقێکی یەک لایەنە ـ ـ ـ دوای ھەموو سالەکانی ئاشتی و تەنھا چوار سالێ بەر لە ئێستا رۆژێ تەلەفۆنێکی نەناسراو زەنگێ بۆ کلپە دەکات ـ ـ
— فەرموو کێن بەرێزتان ـ ـ !!!
— دەنگێکی ژنانەی ناسک ئەی نامناسیت ..!!
— بمبورە خۆت بناسێنە …
— کلپە ـ ـ ـ نمە م بۆ نامناسی خۆ من ئێستایش بە ھیوای تۆ دەژیم ـ
— باشە چی دەکەیت لە کوێ کار دەکەیت پاوت چی دەکات مندالت چەندن …!!!
— بە ھەر حال دواتر ئەوانەت بۆ باس دەکەم بەلام ئێستایش من بۆ عیشقی تۆ دەژم ـ ـ ـ