فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوای زەواج

دوای زەواج

سەلیم عوسمان/ نووسەر/  بەریتانیا

 

حەیرانی تۆ ناکرێ کە زەواجت کرد هەر مرۆڤەکەی پێشتر بی ..
ئەوەی خەوی نەبوو ..
ئەوەی ڕۆژی زیاد پێویست پاتری مۆبایلەکەی پڕ دەکردەوە
ئەوەی خەریک ژمارەی سکۆرەکان و سەیرکردنی ڕیڵە بێ کۆتایەکان بوو….
خوای نەکردە ئەگەر پێگەیشتوەکی تێگەیشتوو نەبی ئەگەر لەسەر هەمان کارو کردار بەردەوام بیت ، تۆ نابیتە هاوسەرێکی باش تۆ کاڵیت ، نەزانیت ، جێماوی…و زۆرت ماوە بۆ ئەوەی ببیت بە دایک ! ئاخر چاوەکەم ، دایک بون و بوون بە ژن تەنیا تکانی خوێنی پەردەی کچ ێنی نیە تەبعەن لە نێوان دوو کەوانەدا( ) …
حەتمیەن دەببێت بەشێک لە هاوڕێکانت ببنە. هەبوەک لە رابردووت ، رابردوەیەکی دووری..
نەک
بەردەوام و هەبوونیان ، ئێمەی مرۆڤی ڕۆژی هەڵاتی بێگومان زۆرینەمان ، حیزەتێک یان نەفسیەتێک یان دەمارێک لە بونماندا هەیە کە هەندێک شت بۆمان قبوڵکراو نیە .. هەبوونی هەندێک کەس هەبوونیان لە ژیانی ئازیزەکان و حەبیبەنداپەسەند نیە و هێلنجی پێدەدەین .
هەزم ناکرێت دەبێت تێی هەڵدەی وەک بوکەڵەشکاوەکەی کاتی منداڵێت ، یان کالە کۆن و پیس و رەنگ چوەکەی پات.
چاوەکەم
بیر و پەروەردەی مرۆڤێکی ڕۆژ ئاوای ی لە هەندێک بارو دۆخدا تەحدا کردنە لە خۆت جا ئەگەر نمایشەکی بێ قەناحەتی ئەوان بێت..
لایمن وایە مرۆڤ نابێت لەهیچ کوێ و لە هیچ کەس و لەهیچ جێگایەک تەحدا قبوڵبکات ، جا چ جای لەخۆی بکات !!
بۆمن تێرامان و هەڵوێستەیە..
گومان لەوەدانیە ئەوەی گتوومە
ڕای خۆمە دەکرێ ڕاست بم
دەکرێ هەڵەش بم !
بە ڵام بۆ بوون و ژین و ژیانی خۆم قبوڵکراو و راستە.
ئاخر من لەوانەم کە سەروو دڵم بە شتێک تێکبچێت هێڵنج دەدەم.. دەبێت بیهێنمەوە.
زۆریش لە خۆم ناکەم بۆ هەزم کردنی جا هەرشتێک و هەرکەسێک بێت.