فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

وانیەک بۆ ژیان

وانەیەک بۆ ژیان

دێرین جەمال / چیرۆکنووس / سلێمانی

 

ڕۆژێک مامۆستایەک،،چووە ناوپۆل و بەیانی باشی لە خوێندکارەکانی کرد، ماجیکێکی گرت بەدەستییەوە لەسەر بۆردی پۆلەکە نووسی : وانەیەک بۆ ژیان، خوێندکارەکان لەجێگەی خۆیانەوە دەستیان کرد بە مقۆ مقۆ، مامۆستاکە ئاوڕی دایەوە ڕووی کردە خوێندکارەکان وتی: ئەو دەنگە دەنگەتان لەچییە؟!

بەشێک لەخوێندکارەکان وتیان مامۆستا مامۆستا وەک ئەوەی بیانەوێت بەیەکەوە وشەیەک بە مامۆستا کە بڵێن، بەڵام مامۆستاکە پێش ئەوەی خوێندکارەکان هیچ وشەیەکی تر بڵێن وتیی: دەزانم دەتانەوێت چی بڵێن!!

ئەمڕۆ دەبوایە بەیەکەوە بچوینایە بۆ گەشتێکی زانستی بەڵام بەهۆی کەش و هەواوە ئەمڕۆ ناتوانین بچین بۆ گەشتەکەمان، بە زەردەخەنەیەکەوە وتی: کاتی گەشتەکەمان گۆڕی بێ خەم بن هەفتەی داهاتوو کەش و هەوا جێگیر دەبێت گەشتەکەمان دەکەین..

ئەمڕۆ دەمەوێت وانەیەکی نوێ بخوێنین، مامۆستاکە داوای لەخوێندکارەکان کرد هەر یەکێکیان دەفتەرێک و پێنوسێک و پێنوس دادەرێک لەبەردەمی خۆیاندا دابنێن،، هەر بە جۆرەی مامۆستا داوای لێکردبوون خوێندکارەکان دەفتەرو پێنوس و پێنوس دادەرێکیان لەبەر دەمی خۆیاندا دانا، مامۆستا داوای لەخوێندکارەکان کرد: لەسەر پەڕەی دەفتەرەکە بنوسن ژیان، خوێندکارەکان پێنوسەکانیان بەدەستیانەوە گرت نوسیان ژیان،دواتر مامۆستاکە داوای لێکردن بە پێنوس دادەرەکە پێنوسەکانیان دابتاشن و دووبارە بنوسن ژیان، خوێندکارەکان لە مامۆستاکەیان پرسی: نووکی پێنوسەکانیان نەشکاوە بۆچی دەبێت بە پێنوس دادەر بیتاشن ؟!

مامۆستاکە لەوەڵامدا وتی: ئەوەیش بەشێکە لەوانەکەمان ئەوەی من دەیڵێم ئەوە بکەن،،.. خوێندکارەکان بەپێنوس دادەرەکە دەستیان کرد بەتاشینی پێنوسەکانیان دووبارە نوسیان ژیان، مامۆستاکە ئەم کردارەی بە بەردەوامی دووبارە  دە کردەوە بەخوێندکارەکانی، تائەوکاتەی خوێندکارەکان بە مامۆستاکەیان وت: مامۆستا پێنوسەکانمان بەشی ئەوەی پێوە نەماوە بە پێنوس دادەرەکە دایی بتاشین!!

مامۆستا وتی: ئێستا کاتی ئەوە هاتووە باسی ئەم وانەیەتان بۆ بکەم.

مامۆستاکە  بەخوێندکارەکانی وت:وایی دابنێن هەریەکێک لەئێوە ئەو پێنوسەن  دەفتەرەکەی بەردەستیشتان  ژیانە پێنوس دادەرەکەیش سەختی ڕۆژ گارە، ئێمە لەم ژیانەدا وەک ئەو پێنوسەین بۆهەر ساتێک بەردەوام  لەدەفتەری ژیانمان دەینوسێنەوە، بۆ هەر ڕۆژێک لەژیانمان پێویستمان بە هەوڵدانە، هەندێک جار دەبێت زیاتر خۆمان ماندوبکەین قوربانی بدەین هەر وەک چۆن بەوێنەی پێنوسەکە کە پێنوس دادەری ڕۆژگار دا دەتاشرێت، ڕۆژێک پێنوسکە کۆتایی دێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چیمان لە دەفتەری ژیانمان نوسیوە بۆ نەوەی داهاتومان…