هاژە
حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر و ڕەخنەگر/ هەولێر
گوڵی کراسه‌که‌ی به‌رت
خوێنی گه‌شی هاوڕێ کرێکاره‌که‌مه
پارچه‌کانی ئۆتۆمبیله قه‌شه‌نگه‌که‌ت
په‌نجه‌ی قرتاو
ده‌ستی بڕاو
ئه‌ندامانی تری له‌شی هاوڕێ کرێکاره‌که‌مه
*
بناغه‌ی کۆشکه به‌رزه‌که‌ت
له‌سه‌ر تەرمی هاوڕێ کرێکاره‌کانم
هه‌ڵچنراوه
ئه‌و جۆلانه‌یه‌ی له ناویا دێیت و ده‌چی
هاتوچۆی به په‌له‌ی خوێن و
ترپه‌ی دڵی کرێکاران
ئاوازه‌که‌یا‌ن داناوه
*
ئه‌و شه‌رابه‌ی
له په‌رداخی کریستاڵا نۆشی ده‌که‌ی
به‌ری ئاره‌قه و جواناوی هاوڕێ کرێکاره‌که‌مه
پرشنگی ئه‌و ڕسته مروارییه‌ی به ناز
له هه‌واری گه‌ردنه بێگه‌رده‌که‌تا
بارگه‌ی ئارامی خستووه
پریشکی گیانی سووتاوی هاوڕێ کرێکاره‌که‌مه
*
ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵ ژیانی بێ ئه‌رکا
ئه‌نجامی ئه‌و دۆستایه‌تییه پته‌وه‌ی
نێوانی کرێکاران و ماندووبوونه
هه‌ر قاقایه
له ناخته‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و
به‌ره‌و ئاسمانی ساماڵی به‌خته‌وه‌ریت
ده‌فڕێ، قرچه‌ی سه‌د ده‌روونه
*
شه‌وانه که ده‌ست ده‌که‌یه
ملی خه‌وێکی هێمن و
بێ خه‌م ده‌نووی
هه‌ر کرێکاره و گوێی کاسی
ته‌قوهوڕی ئامێره
هه‌ر کارگه‌ره و بێداره وه‌ک ئه‌ستێره
*
ئه‌وه هاژه‌ی چه‌می خوڕ و ڕووباره؟
یان ڕه‌وتی ڕووه و ئامانجی کرێکاره؟