سۆزێک بۆ نیشتمان
ئاژوان ڕۆژھەڵاتی/ شاعیر / نەرویج
نیشتمانم!
تابلوی زێڕینی جوانت
هەڵوەسراوە لە چاوانم!؟
دارستان و بەرد و خاکت
پرچە ڕژاوەتە سەر شانم !
ئەڵێن گۆڕاوە ڕووخسارت
ببوورە لێم گیانی شیرین!؟
دەمێکە لێت دابڕاوم!
من نازانم!؟
هەر لە خولیای مناڵییە
لێت دەڕوانم !؟
بە بیرم دێ، ڕیش سپییەکان
قسەی خۆش و گڕوگاڵی
بەر دەرکی دووکانەکان!؟
بیرم ناچێ، شاژنەکان
گێڕانەوەی بەسەرهات و
بزەی سەر لێو، پێکەنین و
تەشی ڕێسان!
چەن جوان بوو ، چاوەبڕکێی
کیژ و کوڕی سەر بانان!؟
تاسەباری خانووی گڵی و
تۆز و گەردی شەقامەکان!؟
ئەودەمەی خۆراوا دەبێ
گەڕانەوەی جووتیارەکان
بەرەو لادێ!
دڵڕفێنە بەری بەیان!؟
باڕە بەڕی بەرخۆلەکان
تێکەل مۆسیقای فیکەی شوان!؟
بەحەسرەتم ،بۆ شەوچەرەی ماڵە جیران!
تێکەڵ بە چیرۆک و حەیران!
ئەی چەن جوانی نیشتمانم!؟
سیمات هێندەیتر بگۆڕێ
وەک مناڵیم لێت دەروانم!؟
لە کوشت گەشەم کردووە
شێوەت هەر وەکو خۆی ماوە!؟
لە چاوانم ون نەبووە!؟
سەد مخابن بە جەستە لێت دابڕاوم!؟
دڵنیابە، بەدڵ پێتو هەڵوەسراوم!؟
9/11/24