چۆن دەتوانی من لەبیر بکەیت؟؟؟؟
ھەڵۆ خانەقینی/ شاعیر/ ھەولێر
چۆن دەستت لە دڵم دا و ئاگری ناخمت داگیرساند …. و
لە دەمارەکانمدا جێگیر بوویت،
چۆن ئەتوانی من لەبیر کەیت؟
ببینە خۆشەویستیت لەسەر
تەختی دڵم جێگیربووە
و دەنگدانەوەی خەمەکانم لە
ڕۆحم لابرد
و لە وێنەیەکتا سەیری چاوەکانتم کرد،
جوانی ئاسۆکانم
لە بەیانیدا،
ڕووناکی لە چرپەی پێڵوی چاوەکانتەوە هەناسەی دەدا
خۆشم دەوێیت ئەگەر خۆشەویستی لە گەردووندا
بمرێت
و دڵەکان دەبنە گۆڕ و کفنم
ئەمڕۆ دڕندەیی دڵت و
وازهێنانت دەبینم
دەبینم بێدەنگیت برینەکە لە تۆدا و لەناخی من گەشە دەکات و
ئازاری ڕوحم دەدات
هاتمە لای تۆ،
تۆ پەپولەی ژیانمیت
ئای جوانترین
خەونەکانی ژیانم لە سەردەمی خۆشەویستی خۆمدا!!!
و سەرەتای خۆشییەکان لە
ڕۆژانی ژیانمدا
ڕەگی سۆزت لە لێوەکانتەوە تینوێتی من دەشکێنێ
و بۆنی بۆنەکەت لە
جەستەمەوە هەڵدەفڕێت
لە مستەحیل خۆشەویستت ئاوازێکە کە دڵخۆشم دەکات
و کاتێک دڵم لە خەیاڵمدا
مەلە دەکات
من تۆم لەبیرە و دەستم…
لە ئەژنۆکانم گرێداوەو
لە لێوەکانتەوە ڕووناکی ژیانم دەدرەوشێتەوە
و خاوەنی هەموو هەست و
ویژدانم بووم
هاتمە لای تۆ و حەسرەتەکانم شکستم پێدەهێنن
و دڵی تۆش وەک گڕکانێک بەهێزە
لولم ئەداو ئەمسوتێنێ
وابڕیار بوو کۆبوونەوەی نێوانمان بەم زووانە بێت
من بە چاوەکانمەوە هاتمە لات کە گلەیی لە خەمەکانم دەکرد
و پێڵوی چاوەکانم پڕن لە تامەزرۆیی بینینی
دووچاوەکانت

