دوو کورتە شيعر
شاها پيڤان/ شاعير / فەڕەنسا
و : سەردار جاف
زۆر دوا کەوتم
و تۆ دەزانی
لە نێو گريان نغرۆم
فرمێسکەکانم بە دەسڕە بۆگەنەکەت مەسڕە
بەرەو خۆشييەکانت دەچم
لێ گەڕێ با برينەکەم ساڕێژکەم
نيوەيم ساڕێژ کردووە
جگە لە برينە گەوجييەکەت نەبێ
جومگەکانم ئەنجن ئەنجن بوون
…………………………………………………………………………………
دەروازەی سپێدە
دەرچووم شەقامەکان تەی کەم
لە ژێر باران و بەفر
بە دووی شتێ وێڵم پشتگوێم خستووە
لە پەناگەيەک دەگەڕێم
سەرگەردانم
لە بۆگەنييەکی بێ بەشکراو
ئاخۆ بێ ئاگام
لە چادرگەی دڵتدام
يا بۆ هەتاهەتايە تێيدا ئاکنجيم

