رەنج بە خەسار ـ ـ ـ
کورتە چیرۆک ـ ـ
احمد عارف / نووسەر/ سلێمانی
١٠/١٢/٢٠٢٢
لە ھیچی کەم نە بوو ، وولات گوندێک تەژی لەمرۆڤ ، گوزەران بۆ ئەو کاتە باش و لە بار بوو ،. ئەوەی جار بە جارێ مێشکی دەشلە قاندو بیری ئالۆز دەکرد ئەوە بوو لە خەیالی خۆیدا دەیگووت و دەیگووتەوە ؛ بۆ دەبێ ھەموو دنیا ھەموو میلەتان خودان دەولەتی خۆیان بن و ئازادانە ئالای سەربەخۆییان ھەلکردبێ تەنھا ئەم کوردە نە بێت بێ سایەو سێبەر ھەر خەریک شەر و ململانێیە و دواتریش بە گفتو گۆیەک دێنە کۆتایی و ھەلخەلە تاو لە کایەکان دێنە دەرێ ـ ـ ـ
لە پر وەیسەی ھاورێی ھاتە لایی و بە ھەناسکە برکێ و بەر لەوەی دانیشێت گووتی ؛ « حمە شین ئەوە چی دەکەیت و بە چییەوە سەرقالیت . . وەرە دانیشە وەیسەی برام وەرە ئێمەی بێ کەس و بێ خودان دەبێ چی بکەین لە چنگە رنێی خاک بەولاوە ھەتا بمانژێنێ ـ ـ وەیسە قنگی نایەوە و گووتی شینەی برام دیسانەوە جەولەیەکی شارمان بۆ ھاتە پێشەوە ، چۆن وەیسەی برام !! کورە ئەمانە پێشمەرگایەتیان پێ ناکرێت تا رزگاری ئەمانە شلە شارین چاوێکیان ھەر لە رێگای شارە ـ ـ کورە وامەلێ دووژمن دەلێ وەرن بزانم چیتان دەوێ !! خۆناکرێت ھەر بە شاخ و یالەوە بن ـ ـ بابزانین چی دەبێت باوە گیان ـ ـ !
دوای ماوەیەک دیسانەوە شەر و سەنگەر گەرم بوو ، شینە خۆی پێنەگیراو بۆ ئازادی خاک جلی پێشمەرگایەتی پۆشی ـ ـ ئازا ئازا قۆناغە کانی دەبری .. راپەرین ھات و شینە بە کەیفەوە خۆی بادەدا ،. کە سەرە ھاتە سەر ئەوەی ماندوەکان خانەنشین بن شینەی ئازاو کوری تەنگانە چوە پێشێ بە دوو خەتی سەربازی پولێکیان پێوەی نا ئەوەشی لە شارا شینەو کەس و کاری ھەراسان دەکرد بە پلەیەکی ئەفسەری بالا خانەنشین بوو ـ ـ
ئێستا شینە لێرە و لەوێ ھەر پەشیمانی ھەلدەرێژێ و دواتر خۆشی بە خۆی دەلێت « رەنج بە خەسار بۆ کێت کرد » …
سلێمانی
١٠/١٢/٢٠٢٢