فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دایک

دایک:
بێگەرد/ شاعیر / ھەولێر

لێت عەیانە ئیلاهی من
سوێی فیراقی چەند بە ژانە
پەیامی تۆ ئۆقرەی دڵە
بەهەشت لە ژێر پێی دایکانە

بۆ قەدەر ملکەچم چیبکەم
کۆشکی ئاواتی ڕووخاندم
گزنگی من شەبەیخوون بوو
خەزان بوو باخی وەراندم

کە لە باوەش دامدەپۆشی
بە قژی پەخشانی خاوم
ئەو سوارچاکی مەیدان بوو
دەدرەوشاوە بوون و ناوم

ئەمما ئێستا هەناسەی من
بۆنی سووتماکی جگەرە
خۆزگە و چاوی چاوەروانیم
سەفەری ڕۆحە گیان بەرە

١٥/٧/٢٠٢٤