فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شعر

شیعر

نیاز محەمەد./ شاعیر / سلێمانی

گـوڵـی گـوڵـــــــدانی گـــــەردوونی
گـریـشـــمـەی چـــاوی ئـەفـسـوونی
ئـــەتــــۆ پـــــرژەی دەمــــی ڕۆژ و
شـــەوی مــەهـتــابـی بـێـچـــوونی

شـکـۆی جـوانـیـت لـەهـەور و تـەم
هــەرەس دێـنــێ بــە دەرد و غــەم
ئـەدی بــۆچـی گـوزەر نــــاکـــەیـت
پـەری ئـەی شــــاپــوراخـی چــــەم

ئـــەرێ ئــــەی نـــــــــازەنـیــنـی دڵ
ئـــەرێ ئــــەی ســــەر زەمـیـنـی دڵ
ئـــەرێ ئــــەی گـوڵـشـەنی گـۆشـەی
پـــەژارە و مـــــاتــــەمـــیـــنـــی دڵ

لـــەبـــــەرچـی وا بـــەبـێ هــۆکــــار
بـــەدەم وەرزی شـــــکــۆفــــەی یـار
دڵــی ســــەوداســــەرو مـەســــتــم
ئــەڕەنـجــێــنـی بـــەســـــــەروی زار

ئــەبــەم چــەشــنــە بــە یــەکـجـاری
گــەزاف و تــەلــســــــەمـی کــــــاری
هــەتــاکــو ئـێــســـتــە نــەمــدیـــوە
لــە دنـیـــــای عـەشــــق و دڵـــــداری