فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئێوارانە ( دوو)

ئێوارانە

( دوو)

سەردار جاف/  شاعير و ڕەخنەگر/ ئەڵمانيا

 

ئەم ئێوارە

نمەبارانی ئيشقت تەڕی کردم

بە دەم پياسەی ئێوارە پاييزێ، ورتە ورتی ميلۆدييەک مەستم دەکا

بە نەشئەی نەسيمی غوربەتەوە، لە شەققەی باڵی ئەوين دەدەم

گرێ کوێرەی تەمەنی نەهامەتی دەکەمەوە

کەچی وا تۆ لە دوورەوە

گومانەکانت دەردێنی، هێزم دەمرێ

شۆک و وڕم

ئەو گومانەی لە هەگبەی ترسەوە هاتوون

لە خەرەندی رێی ئاڵاندووم

لە گومانا دەبمە کۆڤيد

دەبم بە جەنگی سێيەمی ئەم جيهانە

لە گومانت، خۆ لە شەپۆلە بێ بەزييەکانی دەريا سەر شێت و هاروهاجەکان دەبينم

بە گومانت، دەبمە مۆتکە بۆ مرۆڤ، دەبمە خەونێ هەموو لە رووئياما هەڵبێن

لە گومانت، ئيدی منی وێڵ رادەکەم، لە حەرفی جوان، دەچمە توونێلی تاريک و بێ دەرەتان،خۆ ون دەبم

بەو گومانەت، قەلەم هەڵدێ و ياخی دەبێ، ئیتر هاورێ و هاوسەفەری قامکم ناکا

کچێ…. ژنێ

تۆ دەزانی، سەفەر بێ تۆ، سەفەر بەڵەکێکی رۆحە، ئەو هەستەت لە زيندانێکا ئاخنيوەتەلبەندێکی دڕکاوييە خوێناوييە

لە گومانت، پێکەنينم هاوێربوونی تاريکایی خۆی دەژەنێ، ئەو دەمانە وەکوو دەبمە گومان

لە گومانی خۆت و خۆما، قێز لە بوونی خۆم دەکەم و، بۆ سەر رۆحی جەللاد دەخشێم، هەر ئێوارەی رۆحی گەنجێ دەکێشم و دێمەوە سەر بەرماڵەکەم

لە گومانت، لە بەر تيشکەڵانی خۆرا تاريکستان دەبينم و لە شەوەزەنگ، هەر پەلێکم وا بە کەڵبەی گورگ و نەهەنگ ئەنجن ئەنجن

بشێ ببمە هەناسەيەک بۆ ڕەوينی گومانی تۆ

بۆ دواجاريش هەر دەفڕم و، دەبمە کەناری رۆخ دەريا،دێمە بەردەم پەنجەرەکەت، پريسکی ئاوی شين و خۆشترين ئاواز دەڵێم

 

دەبمی شيعرێ، دڵت ئاسوودە و بەر کەماڵ

دەبمە شنە و بە شێنەیی باوەسێنی گومانتەکەم

ئۆخەيەکت بۆ دێنم و بۆ هەتايە پشوو بدەی

ئەدی بۆ خۆ ژيان بکەی

خۆشم دەوێی خۆشەويسترين کەسم

 

 

27 – 11 – 2022

Bad Camberg