ئەو خەونەی کەچاومان بۆ نەنوقاند بەخێرای تێمان پەڕاند
دێرين جەمال/ چيرۆکنووس / سلێمانی
ئەو خەونەی کەچاومان بۆ نەنوقاند بەخێرای تێمان پەڕاند بەیانیەک بەدەنگی هاوارو یاری منداڵانی گەڕەک بەئاگا هاتم بە خێرای لەجێگەکەم هەڵستام و دەرگای حەوشەم کردەوە ڕام کردە لایان و دەستم کرد بەیاری کردن، تەماشام کرد منداڵێک هاوتەمەنی خۆم لە سوچێکی دیواری ماڵەکەی بەرامبەرمدا وەستا بوو بانگی کردم، بەڵام من لەخۆشی یاری کردن لەگەڵ هاوڕێکانمدا جوابم نەدایەوە پشت گوێم خست، کات ڕۆیشت..ڕۆژێک دەچووم بۆ قوتابخانە لەگەڵ هاوڕێکانمدا لەسەر ڕێگاکەم هەمان منداڵم بینی بانگی کردم،بەڵام من لەخۆشی ئەوەی یەکەم ڕۆژم بوو دەچووم بۆ قوتابخانە جوابم نەدایەوە پشت گوێم خست، کات تێپەڕی ..ڕۆژێک دەچووم بۆ کۆلێژ خۆم ئامادەکرد بوو بۆ ئاهەنگی کۆتایی ساڵ، هەمان منداڵم لەسەر ڕێگاکەم بینی بانگی کردم، بەڵام من لەخۆشی بەدەست هێنانی بڕوانامەکەم وەڵامم نەدایەوە پشت گوێم خست، کات تێپەڕی ..لەباخچەیەکدا بووم خۆم ئامادە دەکرد وێنەی کاتی هاوسەرگیریم بگرم، هەمان منداڵ لەو بەری شەقامە بانگی کردم به هۆی سەرقاڵیم بەوێنەگرتنەوە وەڵامم نەدایەوە پشت گوێم خست، کات تێپەڕی..ڕۆژێک لەنەخۆشخانەی منداڵ بوون بووم، لە بەردەم ژووری نەشتەرگەریدا وەستا بووم فایلم پڕ دەکردەوە تایەکەم منداڵم بێنمە دونیا، لە بەرامبەر ژووری فایلەکەدا هەمان منداڵم بینی بانگی کردم، بەڵام من لەخۆشی ئەوەی دەبم بەدایک وەڵامم نەدایەوە پشت گوێم خست، کات تێپەڕی.. دەڕۆیشتم بۆ کۆلێژ ئا هەنگی دەرچونی کوڕەکەم بوو، هەمان منداڵم لەوێ بینی ئەمجارە جیاواز لەجارەکانی تر، بەس سەیری دەکردم بانگی نەدەکردم، ئەمجارەیان من بانگی ئەوم کرد، کاتێک هات بۆلام لێم پرسی: تۆ چیت دەویست لەمن؟! هەمیشه لەسەر ڕێگام بوویت بانگت دەکردم،،کەچی ئەمڕۆ بەس تەماشت کردم ؟! لەوەڵامدا پێی ووتم :زۆر بانگم کردیت،، حەزم دەکرد بەیەکەوە یاری بکەین!! منیش ووتم: دەی ئێستا دەتوانم یاریت لەگەڵدا بکەم.. بەڵام ئەو دایە قا قای پێکەنین،،ووتی : تازە کات زۆر تێپەڕیوە، تۆگەورە بوویت،من خەونەکانت بووم ،،کێ بینوێتی گەورە لەگەڵ منداڵا یاری ڕاو ڕاوێن و چاو شارکێ بکات..

