فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەو رۆژگارەی تازە هەڵدەهاتم

ئەو رۆژگارەی تازە هەڵدەهاتم

ئیسماعیل بەرزنجی/ شاعیر/ هەولێر

خەم و جوانی
بەروخسارو تەبەشمەوە دیاربوو
وەک بڵێی چاوەڕێی
زریانێکی تووش بکەم
ئەوها سەیری ئاسۆم دەکرد
قەدەر هێنامیە ناو دنیای
ئەدەب و هونەر
من دەبووایە
خاوەنی موخازەیەکی
بۆن و بەرام یان کافتریایەکی
قەشەنگ بام
یان شاری یاریکردنم
بۆزارۆکان چێ کردبا
گەردەنیان ئازاد نەبێت
ئەوانەی فێرە کوردایەتیام کردم
ئەوان بوونە بازرگان و
منیش ئالوودەی خەمۆکی