ژیان ئەنگوســیلەیەکە
جەوهەر شوانی/ شاعیر / کەرکووک
پەنجەکانی ســـــوواندووم و
جـــە ســـتەم ئولفەتی پـــێوە گرتوە و
گڕی بەرداوەتە هـــزرم
زەمـەنێکە دەمســـوئێنێ
کە پیری دەرگام لێدەگرێت
هێشتا قەرزارم بە گە نجیەتی خۆم
ئەمە فەلســفەی چ عەدالەتێکە ؟!
خەرەندەکان
پڕن لە ســیحری ژیان پڕن لە ئازار لە ژان
بوونیش دەرگایەکە بەرووی مەرگدا دەکرێتەوە
منیش نەفامانە
لە نـێولەتی شکاوی ئاوێنەی رۆژگارەکانەوە
بە دوای خۆمدا دەگەڕێم
تکا لە ئێوارەیەک دەکەم
بەشی کورتە پیاســەیەک
کاتم پێبــبە خشێت
تا بتوانم وشــەیەکی تازەتر فێربم ..!

