پێنچ خشته‌كی خالیدی هه‌ژار له سه‌ر غه‌زه‌لی خاتونه شیبا مه‌ریوانی
– خالید ھەژار/ شاعیر / ھەولێر
كه‌وی سه‌ركه‌و یی زامداری تیری دیده‌ی مه‌ستتم
دڵ به ژان و بێ قه‌رار و گوڵشه‌نی پێ په‌ستتم
سه‌رگه‌ردان و بێ نه‌وام و دیلی هه‌ست و نه‌ستتم
من به غه‌مزه و نازی چاوت بێ به‌ڵا بی مه‌ستتم ))
هه‌ربه شیله‌ی لێوه‌كانت چه‌شنی هه‌نگ په‌یوه‌ستتم ))
———————————————————–
به‌و به‌ژنی جوان سینه‌ی ساف و گۆنای ئاڵ‌و خرپنت
گه‌ر دیداری دیده‌م بكا دیده‌ی جوان و شه‌ر منت
هه‌ر به لێوان مه‌سحی ده‌كه‌م لێوو چه‌نه‌و گه‌ردنت
ئیستیخاره‌م بۆ چییه بۆ نییه‌تی خۆش ویستنت ))
لێمگه‌ڕێ وێڵی ته‌وافی حه‌زره‌تی هه‌ڵبه‌ستتم ))
—————————————————-
له سای عیشقت باڵ ده‌بزێوێ دڵ بولبولی سه‌ر چڵم
من په‌روانه‌ی شوعله‌ی ڕووتم گوڵزاری ڕووت مه‌نزڵم
هه‌ڵده قرچێم و ده سووتێم ده‌روون پڕله ئه‌سكڵم
وابه شیعرێ بۆت ده‌نوسم دێڕی سووری نێو دڵم ))
هه‌ر به‌شمشاڵ سازی دێنم خۆم مه‌لی سه‌ر ده‌ستتم ))
——————————————————
تاتای داوی ته‌ونی به‌ختم كه‌ی ده‌بێ بۆم بادرێ
له سه‌ر كێكی ته‌مه‌ن جارێك مۆمی شادی‌م هه‌ڵكرێ
ماچێك له‌و دوو په‌ڕه‌ی لێوی نه‌یسێنم قه‌ت نادرێ
هه‌ڵفڕینی ته‌یری ته‌بعم ئه‌سته‌مه‌و قه‌ت ناكرێ ))
چونكه گیری به‌ندی دا‌و و ئه‌ڵقه ڕێزی ڕه‌ستتم ))
—————————————————-
دڵ و گیان و ڕوح و دیده‌م وا له‌و ڕێپێوانه تن
قامكو گوست و ده‌ست و په‌نجه‌م شه‌ی ئه‌و قژه جوانه‌تن
له جێی شوشه‌و كاسه‌و شه‌ڕاب ئه‌و سینه‌و سێوانه‌تن
ساغه‌ر و پیاڵه و سه‌بوی مه‌ی ئه‌و ده‌م و لێوانه‌تن ))
هه‌ر وه‌كو مه‌د هۆش به جارێ به‌نگی باده‌ی خه‌ستتم ))
——————————————————-
له هه‌ر لابی هۆش و هه‌ستم ڕێ ده پێون ڕوو له وێ
هه‌ردڵ به‌تاسه‌و حه‌سره‌تم تیشیكی ڕووی تۆم به‌ركه‌وێ
له تاو جه‌ور و ئێشی دووریت دو چاوم نا چنه خه‌وێ
وه‌ك نه‌چیرێ خوێنی سه‌ر كاو دڵ هه‌تیته‌ی لێكه‌وێ ))
ته‌ن په‌شێوی تیغی ئه‌برۆ و تیری ده‌ست و شه‌ستتم ))
—————————————————-
تای زوڵفت ژێ موژگانت تیر ئه‌برۆت ئه‌و كه‌وانه‌یه
ڕسته‌ی تیری ڕوو له جه‌رگ و ئه‌م دڵه‌ی دێوانه‌یه
خوێنی سوورم بۆ سوورا وی ئه‌و ده‌م و لێوانه‌یه
سیحره یا جادوی ده‌جاله یا ئه‌بوو دوو جانه‌یه ))
من كه یاخی و سرك و ساده‌م چۆنه وابه‌یده‌ستتم ))

