شیعر
سوپا ھەمزە/ شاعیر / ڕانیە
سەرم لە نێو کتبخانەکە یە
گاز لە ڕستەکان دەگرێ و دڵێ: ژیانم دێشێ!
سلفادۆر دالی پێدەکەنێ
کافکا دەڵێت:
ناتوانی خۆت دەربازکەی، تۆ لە شوێنێکی شیاو نیت.
ئێمە لێرەین، چارەیەک نییە بۆ ئەمە
گۆدۆ نایات.
بێکت وڵام دەداتەوە:
لە گۆشەی ڕەفەکە و بیرەیەک لە دەستی چەپ و
دەستی ڕاستی لە دەستی کەلەی ناوە،
سەما دەکات!
زۆربا،
چێژ دەیژەنێت!
ڕەفەکە جێدەهێڵێت و دێتە خوارتر.
لەوێ فیلمەکان دەژین
چاوی دەکەوێتە سەر (ئەمادێۆس)
بەدم بیرکردنەوە لە چارەنووسی مۆتزارتتەوە،
جگەرەیەک دادەگیرسێنێ!
دەچم چایەکی بۆ دەبەم و پێی دەڵێم:
ژیان تەرمی ئازیزێکە بە کۆڵمانەوە،
فڕێدانی ئاسان نییە هاوڕێم.