وردیلە
م. محەمەد مەلا ڕەحمان/ نووسەر و شاعیر/ ھەولێر
وەرە
وەک وەزیفەی پاییز،
هەڵموەرینە سەر خۆت
نەیەلی با بمڕفێنی
بە شکان بڵێ
بەسەر باڵاتا
بمڕژێنی
ـــ
کاتێ هەور بەسەرتا
دەبارینی
پێی بڵێ:
بەرەو ڕووی من
دوو هەرمێکەت
بخوسێنی
ــــ
لەوەتەی زانیومە
ناوت بارانە
ڕقی دونیام لە چەترەڪانە
ـــــ
وەرە خوولی خەندە بکەرەوە
با بۆ ڪەناری بەخۆڕایی و
خێربێ
تا بتوانی ئاوازی هەناسەت
فێربێ
ـــــ
هەرکاتێک بوی بەڕووبار
لە خوار تۆ دەبم
بە دەریا
وەرەوە ناو خۆم
ـــ

