فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لەپم خستە ناو دەستی تا بۆم بیخوێنێتەوە

لەپم خستە ناو دەستی تا بۆم بیخوێنێتەوە

ھەڵۆ خانەقینی/ شاعیر /  ھەولێر

گرنگ نییە چیم بە گوێدا ئەچرپێنێ
حەزم دەکرد دەستم لە دەستی ئەودا بێت
بەختی من بوو دەبێت دەستم لەدەستی ئەودابێت هەست لە پەنجەکانم نەما
ئەویش ئەیوت و ئەیوتەوە هێڵی دەستت ڕێگایەکی دوور ئەبڕی لەچاوەڕوانی کەسێکیت منیش درکم بەوە نەدەکرد کە چی گوتووە
گوێ لە دەنگی سەری پەنجەکانم دەگرم کە قسەم لەگەڵ دەکەن
چ لەرزێکەی پێستم بکەم هەست بە گەرمییەکانی دەستم بکات
لە بڕبڕەکانی پشتمدا وەک ڕەشەبا دەدرەوشایەوە
هەستەکانت لە نێوان هەستەکانمدا داگیرسێنە
شەفاعەت خوازم بە کاتێک ئازارەکانم لە خەو هەڵدەستن و برینەکانم سەرئەکەن بەدەست لێدانێک تامی سۆزەکەم تامی عیشق و تامی لێو و بۆنی هەناسەت؟دەکەم
ئەی ڕۆح بەم سۆزە ڕازی مەبە.