پاژێک لە شیعری ” ژنێک لە دارگێلاس…”
پشکۆ نەجمەدین/ شاعیر/ سوێد
میوانم به!
ساتێ مه‌نفا له‌نێو به‌فردا خه‌وتووه.
ساتێ به‌فر بۆ ساتێکیش چاو لێک نانێ!
به‌فر خانه‌خوێیه‌کی نانبده،
به‌فر کابانێکی دهستتهڕ،
به‌فر به‌وه‌فاتر له پاشاکانی نیشتمان،
به‌فر به‌ئه‌مه‌کترین دۆستی من و
گه‌رمترین کفنی شه‌هید!
له ماڵی مه‌نفادا
له ماڵی به‌فردا
له ماڵی باراندا
له ماڵی شیعردا
له ماڵی شه‌هیددا
ئێمه میوانێکی خاوه‌نماڵین.
زهردهپهڕێک میوانم به
من، تۆ، شه‌هید و به‌فر و شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵ..
من، تۆ، شه‌هید و شیعر و سه‌ماکانی زۆربا!
من و تۆ و ماڵێک، خه‌مه‌کانی له یادگارییه‌کانی شه‌هید،
خه‌نده‌کانی له زه‌رده‌ی سه‌رلێوی به‌فر.
لە (دیوانی من) بڵاوکراوەتەوە