فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رێگاکان

رێگاکان

 

فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا

 

 

لم

دین

خواخێ

ته‌ڕ شه‌کر

سووێرە ئاو

مرۆڤ رژا شه‌ڕ

سێبه‌ر روو وه‌رگێڕ

گیرفانی مردن پڕ مرۆڤ

مردن ناخوێنته‌وه‌،ده‌نوسێت

گیز ژماردن بوو ژیان لای باوکم

دایکم گریانی خۆشترده‌ویست له‌ من

ئاڵووده‌ی گریان بووم له‌ قه‌فه‌زی ژیان

دڕانێک دڕام ژیان فڕێیدام ومردنم نادۆزمه‌وه‌

گه‌ر ناڕۆیت فوو له‌ ژیانکه‌ یا ده‌کوژێته‌وه‌ یا کڵپه

به‌ به‌ڵه‌مێک له‌ ره‌نگی ئاو، ئاو و ئاو، ئاو و ئاو چووم…….

…………..

ئاو کۆکەوە پڕە لە بوونەوەری گوێگرو ئارام و جوان

دەرەوە پڕە لە بوونەوەری رژاو و شکاو و دڕاو

لە سەر ئاو و ئاگرم بێ ماڵی خۆشنیە مەڵیش بێڵانە بوو وەک مرۆڤی بێ ماڵ ماندوو

لم رژاوەتە چاوی ژیان

خراپم بە هاواری هەنار،

باڵندە نایێتە حەوشەی ژیان،

چاو داخەی دەمری، مردنێکی بێرەنگ و تام

چاوەڕێی زەنگیی، نیگەران، تووڕە، داماو

ژیان ناگا

تاریک سێبەر،

مردنێک وەک ئاو دەرژێتە لم، رابردوو و ئەمڕۆت دوور لە هەتاو،

بێگۆڕ با ناتبا

…………

لە ناو دڕانی مرۆڤ مەدڕێ

مەڕژێ لە ناو رژانی مرۆڤ

لە ناو شکانی مرۆڤ مەشکێ

لە دەرەوەی رژان و شکان و دڕانیی مرۆڤ بە

ئاگات لە پێت بێ رێگاکان لە ناو پیسبوونی مرۆڤن  ناگەیتە ئاسوودەیی پیرۆز

رژانیی بەردە ژیان

دڕانیی ئاوە گەیشتن

شکانی رۆژە  مانەوە

رێگاکان باشنین

خۆمم دڕاند

خۆمم رژاند

خۆمم شکاند

رژان، دڕان، شکان دەمخوا

به‌ به‌ڵه‌مێک له‌ ره‌نگی ئاو

بێگۆڕ با………..