فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من هەمیشە وا دەبم

من هەميشه وادەبم

کاروان عومەر/ شاعیر / سلێمانی

بەشی هەردووكمان تۆم خوش دەوێت
بەشی هەر دووكمان دەگريم
وەك چەتەكانی دەريا
بێ ئەوەی شەپۆلەكانی نيگەرانیت بهاژێنم و
بێ ئەوەي پەڕی نەورەسی خەياڵەكانت بژاكێنم
بێتاقەتيەكانت ده به م بۆخۆم
***
من هەميشه وادەبم
دوكانی گوڵ فرۆشەكان دەگەڕێم
هه موو روژيك گوڵێكت بۆ دەكەمه دياری
كەپێش وا ده پشكوت و بێت
گه رەكی باڵندەكان دەگەرێم
باڵندەيەكت بۆ دەگڕم
بەرلەوەی فێری فڕین بووبێت
هەموو ئاوازه كانی عيشقی خوێندبێت
***

وا دەبم
وەك بەفرێكی نەكەوتوو پاك ده بم
وەك باران بەسەرشان و ملتا
شۆر دەبمەوه
رەش و فێنك
وەك بای چوار وەرزه
وەك دەريا قوڵەكان
شتگەلێکی دەگمەنت بو دەهێنم
توش بەبێ ئەوەی هيچ بيانويەك بەخەیاڵتا بێت
توزێك له بۆنی ما ڵەكەت و
پەرداخێك له خەوی ژورەكەتم
بۆ بێنه
من ھەمیشە وادەم