فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سوال ـ ـ

سوال ـ ـ


کورتیلە چیرۆک


احمد عارف/ چیرۆکنووس/ سلێمانی
٢٥/١١/٢٠٢٢


ئەو شل و مل و شۆخ و شەنگ بوو ، لە ژنی زۆر بەمان جوانتر و ناسکتربوو ـ ـ کراسێکی تەخت رەش گوک ورد یانیش سەراپا رەش پۆش بە لەچکەکەی سەرییەوەش ،. زۆر بەرێزەوە دەستێکی پاندەکردەوە یانیش بنێشتێکی بۆ درێژ دەکردی ، ھەبوو بە ویژدانەوە شتێکی پێدەدا ھەشبوو بەوپەری نا مرۆڤانی دور لە رەوشتی جوان قسەیەکی رەق یانیش پلارێکی بەدەر لە رەوشتی بۆ دەوەشان ـ ـ ئیدی لەگەل قسە خۆش و ئاکار جوانەکاندا دەوەستا و ئەوانی دیکەشی لە ژێر پێیان دەنا ـ ـ ئەمرۆ زۆرینەی شەقامەکانی وولات بۆتە جێگای سوالکەر کە ئەمە خەسلەتی ئێمە نەبووە ، ئەم میللەتە لە سەر بەردی رەق ژیانی خۆی بەدەست ھێناوە ..
نازانم ناوی چییە ،. ئەوەندە دەزانم بەدەردی کورد دەلێ لە ژێر بنە بەردەوە پەیدا نەبووە و بێ نانی گەیاندویەتییە ئام سیلە و شەقامە ، ئەوەندەی پێکرابێ مرۆڤانی لەگەلی دواوم و چیشم لە دەست ھاتبێ پێمداوە و بە روی خۆش بەرێم کردووە ،. ئێستا ھەر لە دورەوە دەمبینێ بزەیەک دەکات و کە دەمگاتێ ئاشنایانە سلاو و ھەول پرسین دەکات .. ئەمانە مرۆڤن با نەیانشکێنین ھەتا دواتر خۆیان دەگرنەوە و نابنە باری سەر کۆمەلگا ..
ئەمرۆ زۆر شۆخ و شەنگیت دەستت خۆشبێت جلت تۆزێ گۆریوە .. ئیدی خۆت لە بیر مەکە رۆژگار ھەر دەگۆرێت ـ ـ
چی بکەم کاکە گیان شوفێرانی ئەم وولاتە ئێمە بە قەحبە و لەش فرۆش تێدەگەن ھەر لە دە شوفێر دوویان و بگرە زیاتیان تەکلیفی گانمان لێدەکەن ..
فرمێسکەکانم پێلوەکانمیان جێ ھێشت و خزین ، باش بوو گلۆپەکە سەوز بوو ـ ـ