….. دوورمەبە لێم ….
ئومێد کوردی/ شاعیر / سلێمانی
دەستم بگرە با ون نەبی
نەڪا چەتەڪانی ئەم بازاڕە بێ مەعریفە بتڕفێنن .
وەڪ باڵدارێ لەقەفەزی ناویژدانی دیلت کەن و
پەڕوباڵت هەڵوەرێنن .
لێم دوورمەبە .
کەدەزانیت چاوەڪانی دەمی برسی قەت تێرنابن .
گەر بەسەدان جەستەی پاڪتان بشێوێنن
بەهەزاران دڵی جوانتان لەسەر مێزی نامرۆڤی بدۆڕێنن .
هێشتا ڪەمە هەر تێرنابن .
دەستم بگرە ..
نەڪا خەیاڵ فریوت باو بۆ ژووانێڪ بتباتەوە .
نەڪا مشتێ قودی لێخن بۆ ژەمێڪی سڪی برسیت .
دەمێڪی ڕەش لەژەمێڪیا
سەرگەرمڪاو بتخواتەوە .
لێم دوورمەبە .
هێشتا دەستێ لەدەستایەو
باڵی بەختی نەشڪاندوی .
هێشتا ماچی سۆزی ماوەو
جەستەو پەڕی نەشێواندووی.
دەستم بگرە ..
بائەو نانەی ڪەبەچۆڕێ ئاوی حەڵاڵ تەڕڪراوە
وەڪ ئەو پاروەی دەستی ئەوان .
بۆ تێوەگلان نەخوساوە .
لەسەر خوانی ئێوارەیەڪ
لەپاڵ شادی نازی شەوێڪ
بەڪامی حەز بیڕازێنین .
هەرچی خەمی ڕابردووە
لەدەم وەرزی ئەم پایزە هەڵوەرێنین .
نەبا ئیدی شڪۆی بەرزی خانم بونت بشڪێنن .
تاڵەڪانی پرچی سەرت
بۆ جادوویەڪ
بەئاگری نامرۆڤی بسوتێنن .
دەستم بگرە ..
هەتا منیش دەستی پاڪم نەلەرزیوە بەخیانەت بوون
ڪەمێ ئومێد ..ڪەمێ هیوا.
ڪەمێ پاڪی ئیشق و بڕوا .
لەدڵێڪا لە باخەڵی ئەوینێڪا
ماوە ئازیز هەردمێنێ
گوڵی شادیت خانم بوونت ناشێوێنێ ..
…..