فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

نەوای ئەوینی

نەوای ئەوینی
فەریدون بەرزنجی/ شاعیر /  فینلەند

بیماری چاوم وا تاراو تارە
بەجۆرێ وازە وەك پەنابەرێ
خەم و ناسۆری لە ڕووما دیارە
نەوای ئەوینی دڵم دەرئەبڕێ
گەر لێم تەریك بی خانە وێرانم
ڕۆڵی ببینە مەغزم ئارام کە
پێم داوی بەڵێن ماهی تابانم
بە گازندەی خەم گیرۆدەم مەکە
ژینم چاوەڕێی کەژکەژەی تۆیە
دەردی تەنیایم ئەتۆی بیماری
وام لەسەر چۆك و چاوم لەڕێیە
خەرمانەی ناخ و زێڕو گەوهەری
مەمخەرە حەسرەت بەدوو چاوی باز
عەشق بە جارێ پڕ بە بەهایە
بەخەندەی لێوت ئەی گەردن بەناز
سروەتی جوانی من و تۆی تیایە

٢٠٢٤/١٠/٩