فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

قەیرانی چەرمو بوون

قەیرانی چەرمو بوون

زێنەب یوسفی/ شاعیر/ سنە

مەڵێن بەفر
تەنیا شوراکانی وەرز
سپی ئەکاتەوە و بەس
بەفر لە کەلێنی تەنیایەکانی هەور
یان لە هەناسەکانی دار
وەکو سەرما…..
بەفر لە پەنای خەوی شیعرە پیرەکان
یان بێ هێزبوونی
پیتەکانی کتێبێکی ڕوو لە مردن
وەکو قەیرانی چەرمو بوون…
بەفر لە تۆی قژی قەیرە چیرۆکێک
یان لە قاقای ڕۆژانی سەختی سیاسەتێک
وەکو زەمەن….
بەفر وەکو سێبەر
وەکو خوڵەمێش
لە هەمو شوێنێک
دەبارێت
بڕوا بکە
بەردەوام دەبارێت……