پەیکەرێک لەڕۆح زیندوو تر
دێرین جەمال /چیرۆکنووس / سلێمانی
ئەو….. وەک هەموو مرۆڤێکی تر ژیانی ئاسایی خۆی دەکرد، لە ناو هاوڕێکانیدا بەخانمێکی بوێر و ڕاستگۆ ناویان دەبرد، هەمیشە خەندە لەسەر ڕووخساری بوو، خەڵکانێک ئیرەیان بە ژیانی دەبرد، لە کاتێکدا ئەو کەسانە بێ ئاگا بوون ئەو لەودیوی دەرگای ماڵەکەیەوە کۆشکێکی لەخەم بۆ دروستکراوە، ئەو فڵچە و بۆیەی کرد بە هاوڕێی ژیانی خەونە ڕەساسییەکانی بە ئومێدە ڕەنگاڵەییەکانی دەنەخشاند، دڵخۆش بوو پێیان ئەگەر بە خەیاڵیش بێت دونیایەکی جوانی بۆ خۆی دروست کرد بوو، هێندە وێنەی کێشا حەزی دەکرد دەستیان لێ بدات و قسەیان لەگەڵدابکات، بیری کردەوە پەیکەرێکی بە جوانترین شێوە دروست کرد، هەرکاتێک دڵتەنگ بوایە وێنەیەکی دەکێشاو ئەوەی لەناخیدا بوو بۆ پەیکەرەکەی باس دەکرد، هێندە هاوڕێیەتی لەگەڵ پەیکەرەکەدا پەیدا کرد وەک بەشێک لە ڕۆحی خۆی تەماشای دەکرد، بیری کردەوە دەبێت ناوێک بۆ پەیکەرەکە دابنێت، ناوی لێنا فریاد، چونکە بوو بە فریاد ڕەسی خەمەکانی ژیانی…