فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دەروێش

دە روێش
ڕێزان قەساب/ شاعیر / سلێمانی

وا ئە مجارەیش گڕی بورکانی سەفەرت
بو بەهەرەس بۆ بێدەنگیم
گریان و خەم
بوون بە هۆکاری بێ ڕەنگیم
بەرماڵەکەم لەخانەقای عیشقی تۆدا ڕاخستووە
حاڵ گرتوومی..
نە نەشتەرو نەشمشێرو
نەخەنجەرێکی دووری تۆ
دڵۆپە خوێنی ئومێدیان لێ نەتکاندم
نەبوون بەهۆی شکاندنی دڵخۆشیی
شۆخ وشەنگیم
ئەی شێخەکەم به ردەوامبە
لەو دوورەوە..
سۆز ببەخشه
بە هەستی بزواو شێتم
با لە زیکرت بە ردە وام بم
منی دەروێشی ڕێگای تۆ
م…ھە ربەتەماتم
هه ربەفیدای ئە ڵقه ی گەرم و
هاواری پڕ لە ئە وین و
دڵی پڕ موژدە و هیواتم
ئەزانی چەند له شەوانی پڕ تەنیاییم
پڕ حەسرەت و پڕ نامۆیم
به یادی تۆ لەگەڵ خەم و
وەسوەسەی شەیتانا جەنگیم
من ئەمجارە
ئەوکۆڕەی تۆ جێ ناهێڵم
تانەگەمە دوامەرتەبەی
تەریقەتی خۆشەویستی
تانەگەمە سەرچاوەی ڕوونی کانیاوی
پڕ سۆزی تۆ
بۆ دەربازبوون له ڕابردووم
له گومانی بێ ئیمانی و
له دڵ تەنگیم