فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بیرکردنەوەی هەندێک….

بیرکردنەوەی هەندێک،،،،
سۆران باساکی/ نووسەر / ھۆڵەندا

بیری تاکەکانی کۆمەڵگا ئاوێنەی ئایندەی نەوەکانییەتی،ماھییەتی فکری گەورەکانیش چۆن بێت منداڵەکانیش ھەروا ڕەفتار دەکەن، چونکە وەرگرتن(نقڵ)ی دەبێت و (عەقڵی) نابێت واتە لەباوو باپیرانەوە وەک خۆی کۆپی دەکرێتەوە و لە بواری کردەییدا پیادەی دەکات،ئەم جۆرە ڕەفتارە کۆمەڵگەکە چەق پێ دەبەستێت و لەقاڵبی دەدات توانای بیرکردنەوە دەکوژێت،تاکی ناو کۆمەڵگەکە ھەرچی دەکات ناتوانێت لەو فۆرمە کۆنخوازییە قورتاری ببێت.
ئەوە دووجار کێشەیە!!
یەکەمیان دەیەوێت لەگەڵ مۆدێرنەدا ڕێ بکات، بەوەیش نامۆ دەبێت بە پێشکەوتن، چونکە ھۆشمەندانە وەری ناگرێت.
دووەم کێشەیە چونکە وادەزانێت ئەگەر لە کولتووری باووباپیرانی دووربێت ئیتر عەیبەو بێوەفایی دەکات بەرامبەر گەورەکانی ئەوەیش بەکار نەبردنی مێشکە،ئیتر نەوە لەدوای نەوە ڕایەڵەی دەکات،وەلێ ئەگەر کەسانێکیش لەم بازنە بێ ھۆشییە دەربچن ھۆشمەندانە کردار بکات دەبێت یاخی بێت چونکە دەبێتە تاکێکی سەربەخۆ، لە کولتوورە چەقبەستووەکەی نامۆی دەکات و لە خێزانەکەیشی بەمرۆڤێکی بێ وەفاو زۆر جاران بەبێ دینیش مەزەندە دەکرێت، سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەین گەواھی ئەوە دەدەن و بە ئاشکرادەبێنرێت، بۆنمونە عەقڵی شیکردنەوەی باسێکی نییە، یان نووسینی بێ سەروبەر دەنووسێت یان قاچی ئەوانەدەگرێت کە شیکردنەوەیەکی باشیان پێیە،بەڵام داگرتنی وێنەیەک چونکە عەقڵ بۆ سەیرکردنی بەکار ناھێنێت خێرا لایک دەکات و وکۆمێنت دەنووسێت و بەقوربان و بەساقە و پیاھەڵدانی درۆدەنێرێت، سەیرە خاوەن وێنەکە ھەر ھەمان نووسەر یان شیکەرەوەیە کەچی لەو لاوە دەبێتە دێوو لەوێنەکەیشدادەبێتەحەزرەتی یوسف،ئەم نا جێگیرییە ڕۆژانەیەو دەبێتە درم وپەتا و دەگوازرێتەوە،ھیچ دەرمان و حەبێک فریای ناکەوێت و ھەر بەزیندوویی خۆی بەدەستی خۆی زیندە بە چاڵ دەکات چونکە مرۆڤ ئەگەر بیرنەکاتەوە و لەگەڵ تەوژمی پێشکەوتندا نەڕوات ھەموو خۆزگەو ئاواتی دوێنێ بێت و دوێنی و ئەمڕۆ و بەیانیشی وەک یەک بێت ئێتر چ ژیانێک دەگوزەرێنێت، دەبێت بە زیندوویەکی مردوو ، بەداخەوە گوێزێکی خراپ سەدان گوێز بۆگەن دەکات بەڵام ھەموو گوێزە چاکەکان ناتوانن خراپە بۆگەنەکە چاک بکەن ئیتر ئەم کۆمەڵگا مێشک گەنیوە ھەر بەردەوام دەبێت و بەردەوام یەک لەدوای یەکی نەوەکان دبۆگەنێنێ، بەداخەوە،چارەسەری ئەم کۆمەڵگایانە تەنھا ئەوەیە سەری بەردیواری عەقڵ بکەوێت بۆ ئەوەی بەخەبەر بێت کەئەمەیان ھەرگیز ڕوو نادات و نابێت یان مەرگێکی گشتگیرە بە کارەساتێکی سروشتی،وەلێ سروشت ھەموو شتێکی لە دەست دێت ھەروەک چاخی دایناسۆرەکان چاخی سەھۆڵین چاخی ئاگرین بەڵکوو چاخی دوایش چاخی خۆڵبارین بێت……

20/05/2022