ژیان لەوبەر شەقامە دۆڕاوەکانتدا
نەھرۆ جەرجیس/ شاعیر / ھەولێر
له‌وسه‌ری بیروباوه‌ڕ هاتوویته‌وه،
له په‌نای دیوارێكی ناشرین،
زگی بەختەوەرییم، پڕ له گه‌ڵای گومان ده‌كه‌یت.
له‌نێو تاریكییه‌كی نه‌خۆش،
ئیره‌یی به تریفه‌ی چاره‌نووسم ده‌به‌یت.
ئیره‌یی به نه‌فه‌رێكی تر له‌نێو سه‌رم ده‌به‌یت،
كه ڕسته‌كانی نائومێدی پێچایه‌وه و
له فه‌رهه‌نگی ئاوه‌زم،
چیرۆكه‌كانی قه‌له‌قی تا ئه‌به‌د سڕییه‌وه.
باری و هەورە تاڵانچییەکانی
بێتاقەتی، لەگەڵ خۆی هێنا.
ئیرەیی بە دەنگی بێدەنگی مەعریفەم و
ناوە نوێیەکەی
هەسارەی ڕامانم، دەبەیت.
ئیرەیی بە پیاسەکانم،
ئەو پیاسانەی لە هەناوی ڕووناکی هەڵقووڵاون،
ورتەی سپێدە و شەیدایی ڕەزی تێکۆشانەکانم،
گەورەیان کردووە، دەبەیت.
چۆڕێک ژیان لەوسەری ڕێگەی تاریکی
درەوشایەوە و نەچوویت.
پاکێتی لەنێو دەستەکاندا،
پەنابەر بوو و ڕژاندت.
گۆرانییەک لە کوخی دڵتدا،
لەدایکبوو و لە تۆفانی گلەییەکانتدا،
بۆ هەمیشە کووژایەوە.
هیچ پیاسەیەکت ڕاستی نەدەدرکاند،
هیچ شاكارێك، ته‌نانه‌ت له نێوه‌ڕاستی به‌ره‌به‌یاندا
نه‌باری و بیركردنهوهتی پاك نه‌كرده‌وه.
لە خاڵی کۆتایی تێگەشتم؛
دەشتی گوتن، جوانی سەوز ناکات.
تریفە ناکاتە میوانی کوچەکانی بێدەنگی.
به‌ته‌نیا به‌سه‌ر گوندهكهتاندا،
فڕییم و دڵم خلیسكا.
فڕییم و سادەییم لێ تکا.
پیتەکانی خۆشەویستیم
پێشکەشت کرد و قبوڵت نەکرد.
ئێستانهكینێ له هه‌موو
سپێده‌كانی تینوویه‌تی، بێزارم.
لە هەموو خەونەکانی پێکەوەیی،
ئەو خەونانەی دانەگیرسان و
هەرگیزیش پەیڤێکیان ئاوەدان نەکردەوە.
لە حەوشەی ژیان،
درەختە باڵا بەرزەکانی شادی، وشک بوون.
تۆ بوویت؛ ئەی بەرپرس
لە هەموو بەدفەڕییەکانی شکۆفە.
پیاڵه‌یه‌ك شیعر بخۆوه،
تاوانێکی گەورەیە ئازیزم:
“هیچ خەونێکت نەبێت.”
هەرگیز هیوایەک گەمارۆی نەدابیت.
دەشێت ژیان ئەو جلکانەبێت،
بە ته‌نافی پاكێتی هه‌ڵیان دهواسیت.
یان ئەو ئێوارانە بێت، ماچێک لە تۆڵەی
ڕۆژەکانی پووچێتی دەدزیت.
شەقامەکان برینداران،
ئۆتۆمبێڵەکانیش.
شه‌و، شه‌و، شهوهكانییش..
تۆیش؛ کچی کۆڵانەکانی دەربەدەری،
چونکێ تیشکێک هیوا
بە مەستی نەڕژاوەتە باوەشت.
بۆ زیاره‌تیش شه‌پۆڵه نه‌ناسراوه‌كه‌ی شیعرت،
نه‌خوێندۆته‌وه و گه‌نمی وشه‌ت،
بۆ چۆله‌كه‌ی ژیان كۆنه‌كردۆته‌وه.
بۆیە ڕۆیشتنت درزی بردووە،
هەناسەت لە تەم و بای وشک دەچێت.
دووبارە ڕێگەکانت تاڵن و
پاپۆڕی هیواکانت لە هیچ کەنارێکی سەلامت،
خاڵی نابن لە خوێن،
دانامرکێنەوە و
بۆ نیو چرکەش ئاسوودە نابن.