فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لانک

لانك
موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تاڵه‌بانی/ شاعیر/ هەولێر

وه‌ره‌ باوه‌شم با ڕاتبژێنم
بازووم بكه‌مه‌ لانك و جۆلانه‌‌
تێر بتخه‌وێنم
ئێشكت بگرم تا ده‌حه‌وێیته‌وه‌
تا به‌ره‌به‌یان
چاو نه‌نووقێنم
تۆم له‌ باوه‌ش بیت
هیچ شه‌كه‌ت نابم
تا كات ده‌ڕوات و ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌
هه‌ر باڵ و باسك ڕاده‌وه‌شێنم
كێڵگه‌ی گه‌ردن و باخی ئه‌و سینگ و
ئه‌و دوو كوڵمانه‌ت
به‌ تۆوی ماچان جوان جوان ده‌چێنم