فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

هەمیشە بەهانەیەک هەیە بۆ پێکەنین

هه‌میشه‌ به‌هانه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێكه‌نین

کامڕان شافیعی/  شاعیر/  نەرویج

كه‌ ده‌ڵێی دێم!
ته‌نیاییم ده‌شارمه‌وه‌
گریان له‌ بوخچه‌یه‌ك دەنێم
كه‌س نه‌یبینێ
پێده‌كه‌نم ، پێده‌كه‌نم، پێده‌كه‌نم

كه‌ ده‌ڵێی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی ده‌رۆی له‌ لام
هه‌ر كه‌ بارگه‌ت پێچایەوە
قا قا
قا قا
به‌ساویلكه‌یی خۆم
به‌ گریانی پاش ڕۆیشتنت
به‌ چاوی پڕ له‌ گریانم
پێده‌كه‌نم، پێده‌كه‌نم ، پێده‌كه‌نم
هه‌میشه‌ به‌ هانه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ پێكه‌نین