ئەزانم
شەریف مورادی/ شاعیر / مەریوان
ئەزانم
لە لۆچی خەوێکما جێئەمێنی و
بە سەریەوە ئەمگرن
خەوێکم ئەترازێ و
ناوت بە هەناسەمەوە گیرئەکا
ئەترسم
لە خەوێکا
چۆڵم کەی
لەو کورسییەی
هەناسەیەک لە سینەما تەنگە و
ناکرێتە شانم
ژیان
سەرنجێکی لە باڵاتە
شانی داوەتە دووکەڵێک و
بیری بە تەرکتەوە فوو ئەکا
لێرەیت و نیت
تۆ ئەتزانی و
حەزت دا لە چەپکردن
من لە تەنیایی و
بێتاقەتیش
بە دەستمەوە با ئەکا
لەترێکم
بە نیگاتەوە هیلاکە
حەز بە درۆیەکا ئەخەیت و
دەست لە باڵاتا
ئیستی ئەدەی
بە کراستەوە تاسەم شۆڕە و
لە پارەکە و
هاتنێکا
پارکە بۆت