نانۆ شیعر
پەری عەبدوڵڵا و ڕووناک ئاڵتوون
========
چاو
کامێڕای دڵە
دەریا
ئاوێنەی ئاسمانە
خەزان
هۆڵۆکۆستی گەڵایە
خۆشه‌ویستیت
بارته‌قای گه‌ردێكی ئه‌تۆمییه
دڵ
سێگۆشەی بەرمۆدایە
باڵات سنه‌وبه‌ره
چوار وه‌رزه سه‌وزه
هه‌ناسه‌م
پڕه له تۆ
په‌نجه‌كانت شمشاڵن
ده‌یانژەنم
پەری
==========
ڕۆح
چۆلەکەی دەستی مناڵێکی لاسارە
ترس
مۆمێک بوو
ڕووناکی قوت دام
من و ئه‌و
دوو پەیکەری ڤینۆسین
فرمێسک
ئاوی بیری چل قادرمەیە
گیان کێشان
دوا گۆرانی نەوتراوی مرۆڤە
گوناە
ناسناوی یەکەمی هابیلە
ھیلال
داسی دەست باوکمە
ئەبرۆی دایکیشم
لۆکە
پەمۆی قۆزاخەی بەهەشتە
ڕووناک