پەڕينەوەی شێتێک
ئاسۆی مەلا/ شاعير / ئەمريکا
لە سەر زەمين جەستەيەکی داگيرکراوم،
نامۆم بە خۆم پڕم لە تۆ!
من ئێستا ؛
بەرەو هەورازييەکانی ئەندێشە هەڵدەکشێم،
ملی رێگای کاکێشان دەگرم !
ڕێگای کاکێشان توولانييە
دەچێتەوە سەر سيرات !
سيرات ؛
پردێکی يەکسەرەيە،
تەنها ئاشقان دەتوانن بە سەريدا تێپەڕ ببن !
دەڵێن :
لە موو باريکترە و لە مووس تيژترە ،
من باکم نييە، چەندين قوربانييە شيعرم بوونەتە بوراق!
بوراق ؛
لە جيهانی بەرجەستە مرقەمرقی بەرانە شيعرييەکانمە،
نێرينەن ،
لەوێ دەبنە تاکسی گوندار