دیدار
جەلال قادر/ شاعیر/ کەنەدا
لەپێناو دیدارت
چەندینجار
ماڵ و گەڕەكم بەجێهێشت و بەگریان گەڕامەوە
خەیاڵێكی یەكجار
دوورم هەبوو
هەستێكی بێ پایان و بێ ئەنجام
ڕەقیبێ بووم لەگەڵ خۆم
یاریم بەچارەنووست دەكرد.
لەم گەشتە دوورودرێژە
كە هەرگیز تێناگەم
بۆچی ڕێگاگان هەڵدەبژێرم
بۆچی ڕووداوەكان، دێنە سەر ڕێم
بۆچی دڵتەنگ دەبم؟
ئەوەی فێربووم
تەنها یەك وانە بوو
ئەویش; خۆشەویستیە
خۆشەویستی
كە
لەدوا هەناسەكانی ژیان
داوای دیداری تۆ دەكات!