فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

پێم وتی

پێم وتی
لەیلا بەرزنجی/ نووسەر / ھەولێر

خۆپێموتی
هەناسەکانت لەگەڵ منا مەبە بەبادا
نە توانای گرتنی ئامێزم هەیە
نەسڕینی فرمێسکەکانت
لەم جەهەنەمە نەفرەتیە
کەسێک،نیە چارۆکەی ئەم کەشتیە
ڕاوەشێنی
پشتلەباو باهۆزهەڵکات
گەرکاتهەبێت
زۆر هۆنراوە بۆئەم تەنهاییە لەدایک دەبێت
تا بۆ تاوێکیشبێت
لەناو بونی خۆما نخرۆببم
ئێستەش هاتووی
بەمندەڵێت تاقیامەت گریانم دێت
دەی پێت دەڵێم زۆر خۆشبەختی
کەدەتوانی پڕبەگەروت هاواربکەی
پڕ بەدنیا هۆنراوە بەباڵای یاری بێمروەت
بهۆنیتەوە
تەنیاییەکەتی پێقەرەباڵخ بکەی
بەڵا م منچی
تەنها بەتانیە نەرمەکەم
لەگەڵ منا دەست لەمل دەکات
شایەتی بۆ هاوارەکانم دەدات
تۆخۆشبەختی
لەگەڵخۆتا دەخۆیتەوە
بەباڵای یارتا دێیتە خۆرێ
دەستت دەدەی لەئەستێرە
تۆ خۆشبەختی