فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو شیعری پاول سێلان (١١٩٢٠- ١٩٧٠)

دوو شیعری پاول سێلان (١١٩٢٠- ١٩٧٠)

 

وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕزگار شێخانی

.

تاریکبوو ١٩٦٨

.

١

هێماکە

لەو شوێنەی ناوی هێنابوو

شەکەت بە خەونی بەهێزەوە

بەسەر سەران دەخولایەوە.

.

ئێستا:

پەڕەلمەکە بلەرێنەوە،

هەتا ئاسمان

دووکەڵێ لێ هەڵدەستێ.

.

.

.

٢

.

بەردەلەنگەرە

هەڵکۆڵراوەکە

هەڵدەدەیت؟

.

هیچ شتێک لێرە نامهێڵتەوە،

.

نە شەوی زیندووەکان،

نە شەوی لاسارەکان،

نە شەوی گوێڕایەڵەکان،

.

وەرە، با بەردی بەردەم دەری

ئەم خێوەتە خۆڕاگرە بەلادا بخەین.

.

.

تاریکبوو (١٩٦٨)

ناوی ئەو یازدە شیعرەیە، ساڵی ١٩٦٨ لە ئەنتۆلۆژیایەکدا بەناوی:

Aus aufgegebenen Werken بڵاو کرانەوە.

بەڵام پێش و دوای خۆکوشتنی پاول سێلانیش لە ساڵی ١٩٧٠ دا، لە هیچ دیوانێکیدا بڵاو نەکراونەتەوە. ئەو خۆی ناوی -تاریکبوو- ی لەم کۆمەڵە شیعرە ناوە. ساڵی ١٩٩١ ئەم شیعرانە و تێکستی تری بەجێماو، لە کتێبێکدا بەناوی (تاریکبوو)، بڵاو کرانەوە.

.

سەرچاوە: – تاریکبوو- وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە بۆ سوێدی: پرۆفێسۆر ئەندێرس ئولسۆن. لە ژمارە ٦٨-٦٩ ، ساڵی ٢٠٢٠ی گۆڤاری AIOLOS بڵاو کراونەتەوە.