فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

لـێـگــــەڕێ

لـێـگــــەڕێ

سۆما قەرەداغی/ نووسەر / بەريتانيا

 

تـەنیـا ئـەمـڕۆ هـەنـدەی تـینـویـەکـی نـاو گـــڕی دۆزەخ بـۆ دڵـۆپـێ ئـاو و شنە بایەک

ئـارەزوی ژوانـێـکـت ئـەکــەم#

لـێگــەڕێ

لـە مـاوەیـەکــی زۆری دابــــڕان، یـاخــود دوێـنـێ و پـێـرێ، چـەنـد مـانـگێـک و سـاڵانـی ڕابـردوو …. #

مـنی عەوداڵ ئـەمـڕۆ وەک کـۆرپـەیـەکـی بـێ دایـک پـێـویـسـتـم پـێـتـە، تـامـەزرۆی بـیـستـنـی وشــەی شـیـریـن و ســـۆزی جــارانـتــــم…..#

لـەوە دەچــێـت نـەگــەڕێـیـتـــەوە!!!!؟

هـەرگــیز ئـەوە تــۆ نیت!!

تـــۆ لـە کوێـــی؟؟؟

لـێگــەڕێ

مـن وەک مـنداڵـێـک کـە هـەردوو بـاڵـە گـچـکـۆکـەکـانـی ئـەکـاتــەوە لـە وەڵامــی بـەرانـبـەرەکــەیــا ئـەڵـێ هـەنـــدە خــۆشــــم ئــەوێـیــت#

منیش ئەمڕۆ هەزاران هەندەی دووری نــێـوانـمان بـە دڵ ئـەڵێــم پـەرێشـانــم بـیـرت ئـەکـــەم#

لـێـگــەڕێ

تــاکــە سـەرچـاوەی یـادەوەریـیـە شـــیـریـنـەکـانـم

بـا دڵــی فـراوانـم چـیتر بــێ ئـۆقـرە و تـەنـگ نـــەبـــــــێ#

پــێمبـڵـێ:

تـــۆ لـە کــوێــی؟؟؟

چـاوەڕوانــتـــم#

چـاوەڕوانــی ژەهــرێـکــە

ساڵانــێـکە دەرخــواردم

ئـــەدەی

دەخـیـلـم نـەمـخـەڵافـێـنـی

بـڵـێـی لـەو دنـیـا چـاوەڕوانـم

ئـــەکــەی!!

Soma Qaradaxi

06/October/2022