فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شیعر

شیعر
ڕووناک ئاڵتوون/ شاعیر / سلێمانی

کارێزێکم ،
لەتاشە بەردەکانی
ڕۆحمەوە
پشوو
ھەڵدە قوڵێ !

موریدێکم ،
دەستم بەقوفڵی کەعبەوە
جێمابێ
حەجم
قبوڵ نیە
تا…سەرنەدەم لەماڵی تۆ !

ساڵ دوانزە مانگە
زمان وشک بم
تاااا گفتم لەگفتت
نەچەرخێ
ڕۆژوم ناشکێ !

بوکی ژێر دەواری سەوزم
دەترسم
من بمرم
زەرد بێ
باختان .

چاوەڕێی ھەشت درگای
بە ھەشتم
بەفیردەوسەوە
نۆۆۆ
شاااا
نااااا
مەم ……. .