رۆژژمێری بەفرانبار
سارا فەقێ خدر/ شاعیر / سلێمانی
٢٧ ی بەفرانبار
پێتەڵووکەی بەفرە
شڵت وشۆ یە
ڕێگای ماڵی یار
***
٢٨ ی بەفرانبار
دار بە بەفرێ چەماونەوە
وشک و برینگە
ڕێگای ماڵی یار
***
٢٩ ی بەفرانبار
بەفر ماوە، تاو و ساوە
چۆڵ و ھۆڵە
ڕێگای ماڵی یار
***
٣٠ ی بەفرانبار
وەکو لۆکە دێتە خوارێ
سەمادەکا و مەستم دەکا
بەڵام لەسەر شانی چیا
سەرنجڕاکێشترە بەفر !
***
٢٧٢١ یان ٢٠٢٢ ی زاینی.